له ناوبردنى به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان هاوكارى ده‌زگاى مین ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەزگای کاروباری مینى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌مساڵیش هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان هاوكاریان ده‌بن بۆ له‌ناوبردنى به‌كۆمه‌ڵى ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ى كه‌له كۆگاكاندا هه‌یانه‌و پێشتر له شوێنى جیاجیا هه‌ڵیان گرتوونه‌ته‌وه.
تیمی راهێنەری تەقەمەنی، كه به EOD6RG ناسراوه و سه‌ر به وڵاتی فەره‌نسان له‌ناو هاوپه‌یمانێتی، ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه هاوكار بن بۆ له‌نابردنى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر به 964ـى وت، تیمه‌كه‌ى هاوپه‌یمانان ماده‌ى TNT بۆ ئه‌م كاره دابین ده‌كه‌ن و به‌ته‌كنیكی تایبه‌تى خۆیان مین و پاشماوه جه‌نگییه نه‌ته‌قیوه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن.
وتیشی “ئێستا له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر هه‌زار 600 مین و پاشماوه‌ى جه‌نگی له كۆگاكان كۆكراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌مانه له‌ناو ده‌برێن”.
مین و ته‌قه‌مه‌ییه‌كان لە کێڵگە مینەکان و گوند و ئاوایی نێو شاری هەولێر و سۆران و چۆمان، كۆكراونه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد ساڵى پاریش تیمه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارییان كردوون بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و ده‌شڵێت “شوێنێكى پارێزراو و دوور له ئاوه‌دانى بۆ ئه‌م كاره ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین”.
به‌قسه‌ى عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو مین و ته‌قمه‌نییه كۆكراوه‌كانیان به كۆمه‌ڵ له‌ناو ده‌برێن.