لەلایەن خێرخوازێکەوە دابین کراون

30 عەرەبانە بەسەر کەمئەندامانی هەولێر دابەشکرا

964+

شۆڕش هەرکی- هەولێر

چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 6.4.2024 ژمارەیەک عەرەبانەی بەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرد.

یۆسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدان و کۆمەڵایەتی هەولێر بە 64ـی وت، لەلایەن خێرخوازێکەوە 30 عەرەبانەی کواڵێتی باش بۆ 30 کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت کڕدراوە، چەند رۆژێک پێش ئێستا کۆمەڵەی ژین ،” ئێمەی ئاگادارکردەوە، کە 30 خاوەن پێداویستی تایبەت پێویستیان بەعەرەبانە هەیە ئێمەش بەتەنسیق لەگەل خێرخوازێک توانیمان ئەمڕۆ بۆیان دابین بکەین”

ئیبراهیم عومەر یەکێک بوو لەوخاوەن پێداویستیە تایبەتانەی سوودمەندبوو لەو عەرەبانەیە بە 964ـی وت، “زۆر دڵخۆشبووم و دەبێتە کارئاسانی بۆ ئێمە بتوانین هاتوچۆی پێ بکەین”، چونکە عەرەبانەکانی تر بەمشێوەیە کوالێتیان باشنەبوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

یەکەکانی کەمئەندامان دابەش کران

یەکەکانی کەمئەندامان دابەش کران