شەوانە 120 تۆن کۆدەکرێتەوە

فرۆشیاران و دوکانداران پیسى دەکەن و ژینگە پارێزان خاوێنى دەکەنەوە

964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوکانەکان وردە وردە دادەخرێن خۆیان و کڕیارەکانیان دەرۆنەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە، پاشماوەیەکی بێ شومار و پیاوە گسک بەدەستەکانن، شەقامی مەولەویی لە سلێمانی، لەگەڵ زۆربەی شەقامەکانی دیکە هاوشێوەیە، کارتۆن، پلاستیک و نایلۆن بە پەرش و بڵاوی فرێ دراونەتەوە سەر شەقامە گشتییەکان.

رێباز ستار، فرۆشیارە لەناو بازاڕ ئەو دان بەوەدا دەنێت، کە ناتوانن وەک پێویست هاوکاری ژینگەپارێزەکانی شارەوانی بن، ئەوەش وەک دەرخەری ئەوەیە کە گرفتێک هەیە، بەشێک لە فرۆشیار و دەستگێرەکان، لە بری کۆکردنەوەی خۆڵ لە جێگەیەکی دیاریکراو، ئەوەی پارەیان پێ پەیدا کردووە بەرشوبڵاوی جێیان هێشتووە.

‎شارەوانی سلێمانی نیگەرانە لە فرۆشیارەکان و پێی وایە ئەوان هۆکار بۆ ئەوەی، 600 سەلەی خۆڵ و حاوییەی گەورە لە ناو بازاڕدا بوونیان هەیە، بەڵام سودی لێ وەرناگرن و پاشماوەکانی بۆ نابەن، لە بڵاوکراوەیەکیشدا داوا لە فرۆشیارانی ناوبازاڕ دەکات، پاش تەواوبوونی کارەکانیان شوێنەکانیان پاک بکەنەوە.

بە قسەی سۆران عەبدوڵا، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی بێت، ئەوانە شەوانە 120 تۆن پاشماوەی کارتۆن، نایلۆن و پلاستیک و هاوشێوەکانی کۆدەکەنەوە، تیمە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانیش، بە سێ شەفت ئیدارەی پاککردنەوەی ناوشار دەدەن، زیاتر لە 100 کرێکار بەیانیان، نیوەڕوان و شەوان پاشماوەی فرۆشیار و کڕیاران راپێچی ناو حاویەکانی خۆڵ دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەو شۆفێرەی لە ئۆتۆمبێلەکەی زبڵی فڕێدەدا دەبێ سێ رۆژ ل...

ئەو شۆفێرەی لە ئۆتۆمبێلەکەی زبڵی فڕێدەدا دەبێ سێ رۆژ لەگەڵ ژینگەپارێزان کار بکات