دیمەنی بتڵی خوێن.وێنە تەندروستی سلێمانی
نزیکەی حەوت هەزار سەردانیکەر هەبووە
لە مانگێکدا لە سلێمانی نزیکەی سێ هەزار بتڵی خوێن راکێشراوە
توانا نەقی
لە ماوەی مانگێکدا لە بانکی خوێنی سلێمانی نزیەی سێ هەزار بتڵی خوێن راکێشراوە و نزیکەی حەوت هەزار کەسیش سەردانیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگی رابردوو لە رێكەوتی 1 بۆ 31.3.2024 لە بانكی خوێن لەشاری سلێمانی شەش هەزار و 775 کەس سەردانیان كردووە و دوو هەزار و 855 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەكان راكێشراوە.
دەشڵێت، مانگی رابردوو 745 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی تالاسیما و 394 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 292 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 82 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی منداڵ بوون و 781 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان راكێشراوە.
هەر بە پێی ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی مانگی رابردوودا لەبانكی خوێن سێ هەزار و 605 پشكنینی هیماتۆلۆجی و دوو هەزار و 873 پشكنینی گروپی خوێن و دوو هەزار 814 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 1648 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.