تەنیا زیانی مادیان هەبووە

لە ماوەی مانگێکدا چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئاکرێ تۆمار کراون

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

سەرباری بارینی بارانی زۆر و ساردی کەش و هەوا لەم مانگی رەمەزانە، چەندین حاڵەتی روودانی ئاگر کەوتنەوە لە سنووری ئاکرێ لە ماوەی مانگێکدا تۆمارکراون.

تەنیا لە 26 رۆژی رابردووی مانگی رەمەزاندا لە سنووری بەرگری شارستانی ئاکرێ چوار ماڵ و چوار ئۆتۆمبێل و دوو رەز و باخی هاوڵاتیان سووتاون.

فەواز سوبحی بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا تاوەکو ئێستا بە گشتی 11 حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ هەبووە و زیانی زۆری مادی لێکەوتووەتەوە.

وتیشی، لە حاڵەتەکاندا چوار ئۆتۆمبێل کەوا یەکێکیان بارهەڵگر بووە و چوار ماڵ و دوو باخ و رەزی هاوڵاتیان بە تەواوی سووتاون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی تەقینی غاز کەلوپەلی ماڵێک لە گوندی”لەکان” لە سنووری ناحیەی گردەسێن سووتاون و لەسەر ریگای بەردەڕەش – کەڵەک بارهەڵگرێک ئاگری تێبەربوو، هەر لە ناحیەی کەڵەک مۆلیدەیەک ئاگری تێبەربوو کە زیانی زۆری مادییان لێکەوتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لەو رووداوانە نەکەوتووەتەوە

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەرگریى شارستانى دهۆک پێش لە ئاگرکەوتنەوە دەگرێت

بەرگریى شارستانى دهۆک پێش لە ئاگرکەوتنەوە دەگرێت