پلانی چی هه‌بووه‌؟

“توركیا ده‌ڵێت “سیخوڕی ئیسرائیلمان گرتوه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ئه‌مڕۆ هەینی رایگەیاند، دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا 8 کەسیان بە گومانی پەیوەندی بە هەواڵگری ئیسرائیلەوە دەستگیر کردووە.

یه‌رلیکایا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: دەزگا ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە دژی ئەو کەسانەی زانیاری لەسەر کەسان و کۆمپانیاکان لە تورکیا کۆدەکەنەوە، کە جێگەی سەرنجی هەواڵگری ئیسرائیلن و ئەو زانیاری و بەڵگەنامانە بۆ ئەندامەکانی دەگوازنەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد: “8 کەس دەستگیرکراون، دوو کەسیان زیندانیکراون، بڕیاری چاودێری دادوەریش لە دژی 6 کەسەکەی دیکە دەرچووە”.

روونیشیکردەوە، دەزگا ئەمنییەکان، بە شوێنپێهەڵگرتنی تۆمەتبارەکان، بۆیان دەرکەوتووە کە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیسرائیلییەکان ئەنجامداوە، هەروەها زانیارییان لەسەر کەسان و کۆمپانیاکانی تورکیا کۆکردووەتەوە کە لەلایەن هەواڵگری ئیسرائیلەوە دەستنیشانکراون و بۆیان گواستراونەتەوە.

جێگای سەرنجە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا راپۆرتەكانی ئەمریکا بە پشتبەستن بە کاربەدەستانی ئیسرائیل رایانگەیاند کە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل خۆیان ئامادە دەکەن بۆ لەناوبردنی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین لە سەرانسەری جیهان و بەتایبەتیش پلانەکان بۆ بەدواداچوون بۆ سەرکردەکانی بزووتنەوەکە لە لوبنان و تورکیا و قەتەر ده‌كرێت.
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا لەسەر راپۆرتە ئەمریکییەکان رایگەیاند کە هەر هێرشێک لەلایەن هەواڵگری ئیسرائیلەوە بۆ سەر سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لەسەر خاکی تورکیا ئەنجام بدرێت قبوڵکراو نییە و ئەگەر رووبدات، ئیسرائیل “باجێکی قورس” دەدات.
مانگی كانوونی دووه‌می رابردووش تورکیا دەستگیرکردنی 33 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل راگەیاند، ئه‌وكات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، ئۆپەراسیۆنی هەواڵگری تورکیا بۆ ئاشکراکردنی سیخوڕەکانی مۆساد، ئیسرائیلی تووشی سەرسوڕمان کرد و جەختی لەوە کردەوە، ئەمە تەنیا سەرەتایەکە.

لە هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیا دوو هاوڵاتی لە شەنگال برین...

لە هێرشێکی فڕۆکەکانی تورکیا دوو هاوڵاتی لە شەنگال بریندار بوون