نابێت هۆڕن لێبده‌ن و ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه
هاتوچۆى دهۆك چه‌ند بڕیارێك بۆ ئۆتۆمبێلى ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌رده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى دهۆك چه‌ند بڕیارێك بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌رده‌كات، كه له‌ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كەکانى سه‌نته‌رى پارێزگا كه‌لوپه‌ل ده‌فرۆشن و پابه‌ندیان ده‌كات، كه نابێت هۆڕن لێبده‌ن و بۆ فرۆشتنى كاڵاكانیشیان ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و موزیکە به‌كاربهێنن، كه هاتوچۆ بۆی هه‌ڵبژاردوون.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كان، گەڕانى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له کاتژمێر 10:00ـى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت تا بانگى مه‌غریب، ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه كردوون، نابێت لە دوو کەس زیاتر لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بن.
له باره‌ى پشوودانیشیانه‌وه، لێی قه‌ده‌غه كردوون كه له‌ناو مزگه‌وت یان شوێنه گشتییه‌كان بخه‌ون، به‌ڵكو ئۆتێل و مۆتێله‌كانى بۆ ده‌ستنیشان كردوون.
“هەر ئۆتۆمبێلێکیش بێ مۆڵەتی هاتوچۆ به‌ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كاكاندا بگه‌ڕێت بۆ فرۆشتنى كه‌لوپه‌ل، رادەگیرێت و كابراى شۆفێریش دەستگیر دەکرێت” ئه‌مه‌ش بڕیارێكی دیكه‌ى هاتوچۆى دهۆكه.