چێڵسى یونایتدى داخ کرد

لیڤەرپووڵ پێشەنگى نادات بەکەس

964+

وریا فەتاح

لە یارییەکانى هەفتەى 30ـى پریمەرلیگ، چێڵسى لە یارى لوتکەدا مانچستەر یونایتدى تەزاند و کڵۆپ و کوڕەکانیشى پێشەنگى نادەن بە کەس.

لەم هەفتەیەى خولى یانە نایابەکانى ئینگلتر چەند یارییەکى گرنگ بەڕێوەچوون، لیڤەرپووڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستى بە شیفڵد یونایتد هێناو گەڕایەوە پێشەنگى ریزبەندى.

لە یاری لوتکەى هەفتەشدا چێڵسى و مانچستەر یونایتد رووبەڕووى یەکترى بوونەوە، لە یارییەکى دراماتیکیدا چێڵسى بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ شکستى بە کوڕانى تین هاگ هێنا.

دواى تێپەڕبوونى هەفتەى 30 خولى نایابى ئینگلیزى (پریمەر لیگ)، ریزبەندى یانەکان بەم شێوەیەیە

1-     لیڤەرپووڵ 70 خاڵ

2-     ئارسیناڵ 68 خاڵ

3-     مانچستەر ستى 67 خاڵ

4-     ئەستۆن ڤێلا 59 خاڵ

5-     تۆتنهام 57 خاڵ

6-     مانچستەر یونایتد 48 خاڵ

7-     وێستهام 45 خاڵ

8-     نیوکاسڵ 44 خاڵ

9-     برایتۆن 43 خاڵ

10-  چێڵسى 43 خاڵ

کڵۆپ لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت

کڵۆپ لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت