وێنەی دەستگیر کراوەکە. فۆتۆ: دەستەی دەستپاکیی عێراق
لە بەغدا داوا کراو بووە
لە هەولێر کەسێک بەتۆمەتی بەهەدەردانی پارەی دەوڵەت دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستگیر کردنی کەسێکی بەتۆمەتی بەهەدەردانی نزیکەی 700 ملیۆن دیناری داهاتی دەوڵەت رایگەیاند و دەڵێت، لەلایەن هەرێمی کوردستان رادەستکراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
“تاوانبارەکە” پێشووتر ئەمینداری گەنجینەی کۆمپانیای گشتیی خۆراک بووە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گشتی لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کراوە دوای ئەوەی لە تورکیاوە سەردانی هەولێری کردووە.
دەستگیرکراوەکە ناوی ئەحمەد کازم جاسم جومەیلییان-ـە و پێشتر ئەمینداری گەنجینەی کۆمپانیای گشتیی خۆراک بووە، لەلایەن دادگەی کەرخی بەغداوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەتۆمەتی ئەوەی بە بڕی 668 ملیۆن دینار زیانی بە دارایی گشتی گەیاندووە.
دەستگیرکراوەکە پێشووتر بە “ئامادەنەبوو” دادگایی کراوە و بە حەوت ساڵ بەندکردن سزادراوە، دەستەی دەستپاکیی عێراق وا دەڵێت.