به‌م زوانه میلاكى بۆ دابین ده‌كرێت
كاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كۆلیژى پزیشكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه خێراتر ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كۆلیژى پزیشكی له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه خێراتر ده‌كرێن و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندێكی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له شارى هه‌ولێر كرد.
د. مه‌هاباد كامیل عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه كه ئه‌ندامێكی شانده‌كه بوو به 964ـى راگه‌یاند، سه‌ردانى هه‌ردوو وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و ته‌ندروستى و چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداریان كردووه و هه‌موویان هاوكاریان دووپاتكرده‌وه بۆ زوو ته‌واو كردنى كۆلیژه‌كه.
وتیشی “به‌م زووانه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بانگه‌وازێك ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سه پسپۆڕانه‌ى ده‌خوازن بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ ئه‌وه‌ى له‌و كۆلیژه ده‌ست به‌كار بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ ته‌واوكردنى بیناى كۆلیژه‌كه‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڵێنى ته‌واوكردنیان داوه.
پێشتر سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وتبوو، گرفتى كردنه‌وه‌ى كۆلیژه‌كه له ته‌واو نه‌كردنى بینا و نه‌بوونى میلاك خۆی ده‌بینێته‌وه.
وتبووشتى ته‌واوكردنى بیناكه پێویستى به سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار هه‌یه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاشه‌وه 200 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنى هه‌ندێك ئامێری پێویست.
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه، له حه‌وت كۆلیژ پێكهاتووه، ئه‌گه‌ر كۆلیژى پزیشكیشی بۆ زیاد بكرێت ده‌بێته هه‌شت كۆلیژ.