تا ئێستا نەیبووە
کەی مەلەوانگە تاقانەکەی پێنجوێن تەواو دەبێت؟
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
تا ئێستا لە قەزای پێنجوێن هیچ مەلەوانگەیەک نییە و گەنجانی شارەکە بۆ مەلەوانی دەچنە شار و قەزاکانی دیکە.
ماوەی سێ ساڵە کار لە مەلەوانگەیەکی پێنجوێندا دەکرێت، بەڵام دیار نییە کارکردن کەی تەواو دەبێت تیایدا و بە رووی وەرزشوانان و گەنجادا دەکرێتەوە.
ئیدریس کەریم، سەرپەرشتیاری مەلەوانگەکەی پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە کاردەکرێت لەو مەلەوانگەیدا، بەڵام کاری زۆری تێداماوە و دیار نییە کەی تەواو دەبێت.
وتیشی، خاوەنەکەی هەوڵ دەدات تاوەکو دوو مانگی دیکە تەواو ببێت و بکرێتەوە بەرووی دانیشتوانی قەزای پێنجوێندا و کاتیش بۆ ژنان دادەندرێت تاوەکو بچنە مەلەوانگەکە.
ئەوەشی خستەروو، مەلەوانگەکە قوڵیەکەی سێ مەترە و 20 مەتر درێژە و 15مەتریش پانە ساونای وشک و ژووری هەڵمی تێدا دەبێت و مەلەوانگەیەکی نموونەیی دەبێت.
پێنجوێن قەزایەکی سەر سنوریی سەر بە پارێزگای سلێمانیە و بەگوێرەی دوایین ئامارەکان دانیشتووانەکەی زیاتر لە 20 هەزار کەسن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی