بودجەکەی دیاری نەکراوە

پێداچونەوە بە کارەکانی دروستکردنی بەنداوی رواندز تەواو بوو

964+

ئاکام غەفور – رواندز

کارکردن لەسەر پێداچوونەوە بە دیزانی بەنداوی خەرەندی رواندز تەواوە بووە تەنیا بودجەکەی ماوە کە بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

پرۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانە، قایمقامیەتی شارەکەش دەلێت، پێشتر دەرخستە بۆ پرۆژەکە کرابوو بەڵام پێویستی بە دەرخستەی نوێ هەیە.

بە دروستکردنی بەنداوەکە ژێرخانی ئاوی ئیدارەی سۆران دەبوژێتەوە، خەرەندی رواندزیش دەبێت بە بەنداو، سودێکی زۆری دەبێت لە بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری سنوورەکە.

ئەحمەد قادر قایمقامی رواندز بە 964ـی وت، “پێشتر دیزاین و دەرخستەی پرۆژەکە کرابوو، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران داوای کردبوو لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بەنداوەکانی هەرێم کە دووبارە پێداچوونەوە بە پرۆژەکە بکرێت، لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی بەنداوەکانی هەرێم کۆبونەوەمان کردووە و دیزانی بەنداوەکە تەواو بووە”.

وتیشی، تاوەکو ئێستا بودجەی پرۆژەکە دیار نییە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دەدات لەسەر تەرخان کردنی بودجەی پێویست.

ئەو شوێنەی دەکرێت بە بەنداو، له‌ به‌شی خواره‌وه‌ى هاوینه‌هه‌وارى بێخاڵ ده‌ست پێده‌كات و له‌ نزیك گوندى كاولۆكانى سه‌ر به‌ رواندز كۆتایی پێدێت، سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌شی به‌ پله‌ى یه‌كه‌م تاڤگه‌ى بێخاڵ ده‌بێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گونده‌كان له‌ سۆران جێبەجێد...

پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گونده‌كان له‌ سۆران جێبەجێدەكرێت