حاسڵاتی رۆژ
هێرشکرایە سەر ئێران و ناتۆش ئامادەی شەڕکردنە
+964
ژووری هەواڵ
میدیای ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، مۆڵه‌ت و پشوو له هه‌موو یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل راگیراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، ئێران به شێوه‌یه‌كی سنووردار هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسرائیل.
میدیاکانی فەلەستین بڵاویانكرده‌وه، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە به‌هۆی هێرشی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆ سەر شاری ره‌فه‌ح لە باشووری کەرتی غەزە، لانیکەم هه‌شت کەس کوژران، كه سێ له‌وانه منداڵن.
ئه‌نتۆنی ئەلبانێزی، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند، ئەو روونکردنەوەیەی ئیسرائیل سەبارەت بە کوشتنی 7 کارمەندی فریاگوزاری، لەنێویاندا ئوسترالییەک، لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا بۆ سەر غەزە، پێشکەشی کردووە، بەس نییە و پێویسته لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
میدیا فەرمییەکانی ئێران ئه‌مڕۆ بڵاویان کردەوە، چه‌ند چەکدارێكی نه‌ناسراو لە دوو هێرشی جیادا کە دامەزراوە سەربازییەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێرانیان کردە ئامانج، لانیکەم 5 کارمەندی ئەمنی ئێرانیان کوشتووە و 10 کەسی دیکەشیان بریندار کردووە.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی، كه به ناتۆ ناسراوه، ئه‌مڕۆ یادی 75 ساڵه‌ی ده‌كاته‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رایانگه‌یاند، بۆ هه‌موو شه‌ڕێك ئاماده‌ن، جگه له‌وه بڕیاریان دا پاڵپشتییه‌كانیان بۆ ئۆكراینا له شه‌ڕی دژ به رووسیا زیاتر بكه‌ن.
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لە کاتی کاری ڕۆتینی کارەبایی لە نزیک زیندانێک لە باشووری پاریس، تونێلێکی نهێنییان دۆزیوەتەوە، هەرچەندە سەرچاوەکانی پۆلیس ڕایانگەیاندووە، پێناچێت ئەو تونێلە بەشێک بێت لە پلانی هەڵهاتن.