'جلە نوێیەکانت ببەخشە"

بانکی جلوبەرگ لە سلێمانی کرایەوە


دیلان محه‌مه‌د

له‌ لایه‌ن چه‌ند چالاكوانێكه‌وه‌ بانكێك بۆ به‌خشینی جلوبه‌رگ له‌ سلێمانی كرایه‌وه‌.
بانكه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت سوود له‌و جلوبه‌رگانه‌ وه‌ربگرن، كه‌ خه‌ڵك ده‌یبه‌خشن.
سه‌رپه‌رشتیارانی بانكه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن و مه‌رجیان داناوه‌، كه‌ پێویسته‌ ئه‌و جلانه‌ی ده‌به‌خشرێن، پێویسته‌ كۆن نه‌بن و به‌ لای كه‌م خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی پێی قبوڵ بێت له‌به‌ریان بكات، نه‌ك كۆنه‌ و بێ سوودبن.
هاوڵاتییه‌كیش كه‌ جلی بۆ بانكه‌كه‌ هێناوه‌، ده‌ڵێت داواكارم خه‌ڵك به‌ پاكوخاوێنی و ئوتوكراوی جله‌كانیان ببه‌خشن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت سوودی لێ وه‌ربگرن.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا