مین ژیانی سەخت کرد
مام ئیسماعیل برینداری دەستی دوژمنە سەرسەختەکەی باڵەکایەتییە
+964
ئاکام غەفور-سۆران
مام ئیسماعیل بەهۆی تەقینەوەی مین پێیدا، هەردوو قاچی لە دەستداوە، به‌ڵام كۆڵی بۆ ژیان نه‌داوه و كار بۆ بژێوی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ئەو پیاوە لە ساڵی 1986 لە شاخێکی باڵەکایەتی لە کاتی راوە کەودا مین پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌م كاره‌ساته ژیانی مام ئیسماعیلی قورس كرد، بەڵام ئەو كۆڵی نه‌دا و ژیانی خۆی به‌ڕێكردووه.
ئه‌و لە وەرزی هاویندا بە کشتوکاڵکردن سەرقاڵە و باخێکی هەناری هەیە کە خۆی خزمەتی باخەکەی دەکات، لەگەڵ خێزانی بە یەکەوە هەنارەکان لێدەکەنەوە و لەسەر رێگای باڵەکایەتی دوکانێکی داناوە، لەوێ بەرهەمەکانی دەفرۆشێت.
مام ئیسماعیل رەشە کەلی، بۆ 964 دەڵێت، “لە دەسدانی قاچەکانم ژیانی قورس کردم، بەڵام ناچارم کار بکەم و بژێوی ژیانم دابین بکەم، 38 ساڵە قاچەکانم لەدەستداوە، بەلام هەر وا کارم کردوە کە قاچم هەبێت، به‌ڵام لەو دوو ساڵەی ئاخیردا هەست ده‌کەم توانام نەماوە و بێ تاقەت بوومە”.
مام ئیسماعیل ئێستا تەمەنی 71 ساڵە، دانیشتووی گوندی رەشە کەلەی باڵەکایەتییە لە سنووری قەزای چۆمان، خێزاندارە و خاوەنی نۆ منداڵە، %100 هەردوو قاچەکانی لەدەستداوە.
رۆژی 4.4 رۆژی جیهانیی هۆشیاریی له مه‌ترسییه‌كانی مینه، ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و شه‌ڕی عێراق – ئێران، كراوه‌ته یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی زۆرترین مینی تێدا چێندراوه.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا