"تا ئێستا عێراق هاوكارى نه‌كردووین"

ده‌زگاكانى مینى هه‌رێم و به‌غدا لێكتێگه‌یشتن واژۆده‌كه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاندێكى ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم له‌ به‌غدان، یاداشتێكیان واژۆ دەکەن بۆ هاوكاریكردنى یه‌كترى، لایه‌نى هه‌رێمیش ده‌ڵێت “تا ئێستا به‌غدا هاوكارى نه‌كردووین”.

عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی ده‌زگاى مینى هه‌رێم به‌ 964ـى وت یاداشته‌كه‌ى نێوانیان بۆ له‌یه‌كگه‌یشتنه‌ له‌ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو و ئیشوكاره‌كانیان.

وتیشی “له‌ یاداشته‌كه‌دا پێوه‌رى نیشتمانى بۆ كاروبارى مین له‌نێوان هه‌ردوولادا په‌سه‌ندكرا بۆ زیاتر به‌ نێوده‌وڵه‌تى كردنى كاروباره‌كانى مین و ته‌قەمه‌نى له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا”.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، تا ئێستا نه‌ ده‌زگاى مینى عێراق و نه‌حكومه‌تى عێراقیش هیچ هاوكارییه‌كى ده‌زگاى مینى هه‌رێم و كاره‌كانیان نه‌كردووه‌ و ئه‌وه‌ى كراوه‌ له‌هه‌رێم ده‌زگاكه‌یان له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌نجامیان داوه‌.

به‌پێی ئامارێكی ده‌زگاى مین، له‌هه‌رێمی كوردستان، رووبه‌رى 776 كیلۆمه‌تر دوجا زه‌وى به‌ مین چێندراو له‌و رووبه‌ره‌ش له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1992 كه‌ ده‌ست به‌ كارى پاكسازى كراوه‌، نزیكه‌ى 60%ـى ئه‌و خاك پاككراوه‌ته‌وه‌ رووبه‌رى 255 كیلۆمه‌تر دوجا ماوه‌.

ده‌زگاى كاروبارى مین پێویستى به‌ 50 ئۆتۆمبێل هه‌یه‌

ده‌زگاى كاروبارى مین پێویستى به‌ 50 ئۆتۆمبێل هه‌یه‌