رووبەری ئاسمانی بۆ فڕۆکەی مەدەنی زۆر دەبێت
رێڕەوەی ئاسمانیی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی عێراق تەسک کرایەوە
964+
توانا نەقی
بە فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رێڕەوەی ئاسمانیی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی عێراق بەرتەسک کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بە بەرتەسک کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکەی جەنگیدا بەوەش مەودا و رووبەری دیاریکراو بە رووی فرۆکەی مەدەنیدا زیاتر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای هەوڵێکی زۆری کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراقی و وەزارەتی گواستنەوە توانراوە ئەوە جێبەجێ بکرێت کە ئاسمانی عێراق تەسک بکڕێتەوە بۆ فڕۆکەی جەنگی.
کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق دەڵێت، بەو بڕیارە دەرگای زیاتر بەرووی کۆمپانیاکانی بواری فڕۆکەوای دەکرێتەوە چونکە رووبەری ئاسمانی بۆ فڕۆکەی مەدەنی زۆر زیاتر دەبێت.