لە کەرکوک

ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی نۆ ساڵانی شێلا و گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گەڕەکی قادسیەی شاری کەرکوک ئوتۆمبێلێک منداڵێکی نۆ ساڵان دەشێلێت و دوای هەڵاتنی شۆفێرەکە لەلایەن پۆلیسەو دەستگیر کراوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک تایبەت بە 964ـی وت، لە نزیک مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن لە گەڕەکی قادسیە نزیک بینای هەواڵگری ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێوتا منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانی شێلا و هەڵات و دوای چەند خولەکێک لە هەڵهاتنی لەلایەن مەفرەزەکەی پۆلیسی فریاکەوتنەوە شۆفێرەکە دەستگیرکرا.

وتیشی، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و تەرمی منداڵەکە رەوانەی هۆبەی پزیشکی داد کراوە و چاوەڕوانی کەسوکارەکەین بۆ ئەوەی رادەستیان بکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

منداڵێکی چوار ساڵ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

منداڵێکی چوار ساڵ بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا