هەموو وردەکارییەکانی لێرەن

کێن ئەوانەی دەتوانن ببن بە کارمەندی کۆمسیۆن؟

964+

فەهمی نەبی

دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکان لینکی بوون بە کارمەندی کۆمسیۆنی بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، وتەبێژی کۆمسیۆن تەواوی وردەکاریەکانی ئەو پرۆسەیەی بۆ 964 ئاشکرا کرد.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: هەموو فەرمانبەرێکی حکومەت دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات، بەڵام مەرجە بڕوانامەکەی لە ئامادەیی کەمتر نەبێت، ئەوانەی دەرچوون و داواکاری پێشکەش دەکەن نابێت بڕوانامەیەکەیان لە دبلۆم کەمتر بێت، هاوکات خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، بەڵام هێزە سەربازیەکان ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەوانەی لەدایکبووی ساڵی 1969 بەسەرەوەن تا 2005 دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە، مەرجە ئەوەی داواکاری پێشکەش دەکات کارتی بایۆمەتری هەبێت، هاوکات دانیشتووی ئەو پارێزگایە بێت کە داواکاری لێ پێشکەش دەکات و نابێت پێشینەی کاری تاوانکاری هەبێت، لە بازنەیەکی هەڵبژاردن نابێت کارمەندانی کۆمسیۆن کەسی نزیکی کاندیدەکان بن، وەک برا و خوشک و باوک و دایک، یان مام و خاڵ.

سەبارەت بە پاداشتی کارمەندان، جومانە غەلای دەڵێت: هێشتا هیچ بڕیارێک نییە، لە پاداشتی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن چەند خەرج دەرکرێت، هاوکات ئەوەش دیارینەکراوە چەند کارمەندمان پێویست دەبێت.

لەبارەی جارێکی دیکە کردنەوەی دەرفەتی تۆمارکردنی ناوی لایەنە سیاسییەکان وتەبێژی کۆمسیۆن دەلێت، کاتەکە تێپەڕیوە و هەفتەی داهاتوو ژمارە دەدرێتە لیست و کاندیدان و جارێکی دیکە ئەو دەرفەتە ناکرێتەوە.

بڕیار وایە بەیانی ئەم لینکە کارا بێت و ئەوانەی خوازیارن رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ببنە کارمەندی بنکەکانی هەڵبژاردن لەم رێگەیەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

لە بەیانیەوە دەتوانی داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی کۆمس...

لە بەیانیەوە دەتوانی داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی کۆمسیۆن پێشکەش بکەی

کۆمسیۆن: تا 12ی شەو لیستی ناو پاڵێوراوەکانیان وەردەگرین

کۆمسیۆن: تا 12ی شەو لیستی ناو پاڵێوراوەکانیان وەردەگرین