لە فڕۆکەخانە

سه‌رۆكی پێشووی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌ستگیر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ لویس روبیالێسی سەرۆکی پێشووی تۆپی پێی ئیسپانیا دەستگیرکرا.

پۆلیسی ئیسپانیا رایگه‌یاند، روبیالێس لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا هەر لە فڕۆکەخانە دەستگیریان کردووه‌.

روبیالێس تۆمەتبارە بە سپیکردنەوەی پارە و وەرگرتنی بەرتیل لە سعوودیە، دوای ئه‌وه‌ی رەزامەندی دا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە، كه‌ چه‌ند جارێكه‌ له‌وێ ده‌كرێت.

پێشتر پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لە گرانادا و هەروەها ئۆفیسەکەی، دەستگیرکردنەکەشی دوای ئەوە هات، تا ئێستا حەوت کەس دەستگیرکراون لە کەیسی پەیوەستدار بە سەرۆکە لەکار لادراوەکە.

رۆبیالێس پێشتر وازی له‌ كاره‌كه‌ی هێنا، دوای ئه‌و فشاری زۆره‌ی كرایه‌ سه‌ری، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئاهه‌نگی كۆتایی مۆندیالی ژنان، كچه‌ یاریزانێكی ئیسپانیای به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو ماچ كرد.

ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری تۆپی پێی ئیسپانیا له‌ هه‌ول...

ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری تۆپی پێی ئیسپانیا له‌ هه‌ولێر بوو