بەتایبەتی خێزاندارەکان

شارەوانی سلێمانی داوا دەکات پێدانی زەوی هاوڵاتیانیش بگرێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی داوا دەکات بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، هاوڵاتیانیش بگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3.4.2024، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەنجومەنی شارەوانی کۆبووەتەوە و پێشنیاری ئەوەی کردوو کە “ئەم بڕیارە تەنها فەرمانبەران نەگرێتەوە، بەڵكو هاوڵاتیانیش بگرێتەوە بە تایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی كە خێزاندارن و خاوەن مندڵێكی زۆرن، وە تا ئێستا سودمەند نەبوون و خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوون نین”.

هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانیدا كێشەی پرۆژەی هێڵی ئاوی دووەمی دوكان – سلێمانی تاوتوێكرا و باس لەوە کرا کە لە ماوەیەكی نزیكدا لە رێگەی وەبەرهێنێكەوە ئەو گرفتە خزمەتگوزارییە چارەسەر دەكرێت.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کوژانەوەی کارەبا و نەبوونی چاکسازی پێویست لە هێڵی ئاوی دووەمی دوكان – سلێمانی بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان توشی گرفتی کەمئاوی بوون و چارەسەرکردنی ئەمە بودجەیەکی گەورەی پێویستە، شارەوانی سلێمانی وا دەڵێت.

“هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی شارەوانیدا، بڕیاردرا لەسەر دروستكردنی مزگەتێكی گەورە و هاوچەرخ، بە دیزانێكی جوان لەسەر ئەركی خێرخوازێك بۆ شاری سلێمانی، بەشێوەیەك كە زۆرترین هاوڵاتیان لە خۆبگرێت و كێشەی وەستانی ئۆتۆمۆبیلی بۆ چارەسەر بكرێت وە زۆر ترین رێژەی سەوزایی لە خۆ بگرێت”، ئەمە بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک داوای زەوی دە...

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک داوای زەوی دەکەن