لە قەشقۆڵی کاریگەرییەکەی دەرکەوتووە

پارێزەرانی ئاوی عێراق: پیسبوونی دەریاچەی دوکان هەنگاوی خێرای دەوێ

964+
ئەحمەد مستەفا

لە رووی زانستییەوە ئەوە سەلمێنراوە کە تەنیا، یەک لیتر نەوت تواناى پیسکردنى زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر ئاوى هەیە، پارێزەرانی ئاوی عێراق-کوردستان داوای هەنگاونانی خێرا دەکەن بۆ پاراستنی ئاوی دوکان بە تایبەت خوارووی ناوچەی قەشقۆڵی.

رێکخراوەکە کە لە رێگەی تیمەکانیانەوە بەدواداچوونیان کردووە لە قەزای دوکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 3.4.2024، بنوار رزگار ئەندامی دەستەی رێکخەران بە 964 ی وت، سەرەڕای دڵگرانیمان بە کارەساتی رژانی نەوت بۆ نێو رووباری زێی بچووک لە دوکان، وەک پارێزەرانی ئاوی عێراق و کوردستان لە مێژە بانگەشە بۆ وێستگەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی ناوچە نیشتەجێبووەکان دەکەین.

بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە تێکەڵبوونی ئەو پاشماوە زیانبەخشانە بۆ ناو سەرچاوە ئاوییەکانمان، بەڵام بەداخەوە، نەبوونی ئەم وێستگانە، نەک تەنیا هەرێمی کوردستان، بەڵکو هەموو عێراقی رووبەڕووی کارەساتی لەم شێوەیە کردووەتەوە.

ئەو ئەندامەی دەستەی رێکخەر دەڵێت، ئێمە خۆمان رۆشتینە سەر دەریاچەی دوکان، کاریگەرییەکانی رژانی نەوتەکە لەسەر ژیانی ئاوی و ژینگەی دەورووبەری رووبارەکە زۆر خراپ دەرکەتوون.

بنوار رزگار دەڵێت، لە بەنداوی دوکانەوە بە قایاغ رۆشتین بۆ سورقاوشان کە زیاتر لە 11 کیلۆمەتر دەگرێتەوە، بەداخەوە پیسبوونەکە زیاتر لە خوارووی ناوچەی قەشقۆڵی بڵاوبووەتەوە و بەردەوامە لە زەرەر گەیاندن بە دەریاچەکە و ژینگەی دەوروبەری.

بە قسەی ئەو رێکخەرە بێت، لە ڕووى زانستییەوە ئەوە سەلمێنراوە کە تەنیا یەک لیتر، نەوت تواناى پیسکردنى زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر ئاوى هەیە، تەیا ئەوەندەش نا، بەڵکو کارلێککردنى ماددە هایدرۆکاربۆنییەکان لەگەڵ کلۆرین لە ئاودا ئەبێتە هۆى بەرهەمهێنانى مادەى شێرپەنجەیى.

ئێمە داوا دەکەین کە هەنگاوی خێرا و رێوشوێنئ دروست بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە ژینگەییە بگیرێتەبەر، تا پێکەوە هۆشیاری بەرز بکەینەوە و داوای لێپرسینەوە بکەین بۆ پاراستنی دەریاچەکانمان.

ئێوارەى 28.3.2024، دوو تانکەرى سوتەمەنى کە نەوتى رەشیان هەڵگرتبوو، لە گەڕەکى فەرمانبەرانى قەزاى دوکان بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە پاشماوەى سوتەمەنى ئەو دوو تانکەرە تێکەڵ بە ئاوى دوکان بوو ئەمەش بووە هۆى راگیراتى پڕۆژەى ئاوى دوکان سلێمانى بۆ ماوەى دوو رۆژ.

بەهۆی رژانی نەوت لە بارهەڵگرێک بەشێک لە ئاوی زێیی دوکا...

بەهۆی رژانی نەوت لە بارهەڵگرێک بەشێک لە ئاوی زێیی دوکان پیس بوو

نەوتە رەشەکە دابەشکردنی ئاوی لە کۆیەش وەستاند

نەوتە رەشەکە دابەشکردنی ئاوی لە کۆیەش وەستاند