لە هەولێر
پیاوێک بە فیشەک ژنەکەی خۆی کوشت
964+
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێاوێک لە بەردەم شوقەکانی پارک ڤی یوی هەولێر تەقە لە هاوسەرەکەی دەکات و دەستبەجێ گیانی لەدەسداوە.
لە راگەیندراوێکدا لەسەر رووداوەکە ئاسیاشی هەولێر دەڵێت، ئەو پیاوەی ژنەکەی خۆی کوشتووە لەلایەن هێزەکانیانەوە هەر لەناو هەولێر دەستگیر کراوە.
بە قسەی شایەتحاڵێکی رووداوەکەش بۆ پەیامنێری 964، ئەوان گوێیان لە چەند فیشەکێک بووە و کە چوونەتە نزیکەوە بینیویانە ژنەکە هەر لەوشوێنەدا گیانی لەدەستداوە و بە ئەنبوڵانسی تایەبەت گوازراوەتەوە پزیشکی داد.
پێداچوونەوە: توانا نەقی