بە کەوتنەخوارەوە و تەقەی هێزە ئەمنیەکان

پێنج کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون

964+

توانا نەقی

پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی کەریم، ئیبراهیم یەعقووبی، سیاوەش کاکەیی، فەرەیدوون و فواد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان و تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە. رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، کۆڵبەرێکی تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی گوندی کۆڵیژ نزیک لە سەروئاباد بە ناوی کەریم (نازناوی نادیارە) بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ لە سنووری تەتەی هەورامان بریندار بوو.

دەشڵێت، هێزە ئەمنیەکان رێگرییان لە ئامادەبوونی هێزەکانی فریاکەوتن لە شوێنی بەربوونەوەی ئەو کۆڵبەرە کردووە کە مل و پشتی بریندار بووە، لە کۆتاییدا خەڵک ئەو کۆڵبەرەیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەکی دیکە لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران لە بەرزایییەکانی سنووری کوێستانی تەتە لە سەوڵاوا، چوار کۆڵبەر بریندار بوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە مانگی سێی ئەمساڵدا 13 کۆڵبەر کوژراون و 78ـی دیکەش بریندار بوون.

13 کۆڵبەر کوژراون و 76ـی دیکەش بریندار بوون

13 کۆڵبەر کوژراون و 76ـی دیکەش بریندار بوون