لە دەربەندیخان
هۆڵێکی بلیارد بەهۆی قومارەوە داخرا
964+
توانا نەقی
لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی دەربەندیخانەوە هۆڵێکی بلیار داخراوە بە بیانووی ئەوەی کە لە هۆڵەکەدا قومار کراوە.
قایمقامیەتی وای بڵاوکردووەتەوە، هۆڵی بلیاردی “جوان” بەشێوەیەکی نایاسایی یاری قوماری تیادا کراوە و داخراوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لەناو هۆڵی بلیاردەکە چەند گەنجێک بە مۆبایل قوماریان کردووە، پێشتر گەنجەکەن کاسێکیان داناوە و وتوویانە لەسەر ئەو کاسە دەیکەن بەڵام دەرکەوتووە لەسەر کاس نییە و لەسەر پارە قومار دەکەن.
وتیشی، ئەوان جگە لە داخستنی هۆڵەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە و سزادانی شوێنەکە، نوسراو دەکەن بۆ داواکاری گشتی بۆ ئەوەی ئەوان رێکار بەرامبەر ئەو گەنجانە بگرنە بەر.