ئاکرێ

لە باخێکدا دەست بەسەر کەلووپەلى قومار کردندا گیرا

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

درەنگانێکى ئەمشەو، پۆلیسى ئاکرێ چالاکییەکى ئەنجامدا و توانى لە ناو باخێکدا دەستبگرێت بەسەر ژمارەیەکى زۆرى کەلووپەلى قورمار کردندا، بەڵام هیچ کەس دەستگیر نەکرا و گومان دەکرێت پێش گەیشتنى پۆلیس شوێنەکەیان بەجێ هێشتبێت.

عیماد زێبارى، وتەبێژى پۆلیسى ئاکرێ بە 964ـى وت، درەنگانێکى ئەمشەو، لە چالاکییەکدا توانیمان لە گوندى نوهافاى سەر بە ناحیەى بجیلى قەزاى ئاکرێ، دەستبگرین بەسەر ژمارەیەکى زۆرى کەلووپەلى قومارکردن.

بەپێى قسەى وتەبێژى پۆلیس، کەلووپەلە دەستبەسەردا گیراوەکان بریتی بوون لە ئامێرى رولێت (بۆ قورمارکرد بەکاردێت) و هارد و موبایل و  ئامێرى ژماردنى پارە.

کەلووپەلەکان لە ناو باخێکدا دەستیان بەسەرداگیراوە، بەڵام بە وتەى عیماد زێبارى، کەس دەستگیرنەکراوە و گومان دەکەن پێش گەیشتنى پۆلیس شوێنەکەیان بەجێ هێشتبێت.

بڕیارە لە ماوەیەکى نزیکدا پۆلیسى ئاکرێ، بە وێنە و ڤیدیۆ چالاکییەکە بڵاوبکاتەوە.

لە زاخۆ چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و بەپارەکەی قوماری کردووە

لە زاخۆ چوار ئۆتۆمبێلی دزیوە و بەپارەکەی قوماری کردووە