سێ دانە کرانەوە

شەش بنکەی ئاگرکوژێنەوە لە ناحیەکانی کەرکوک دەکرێنەوە

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

لەسەر داواکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری ناوخۆی عیراق بڕیارە شەش بنکەی ئاگر کوژێنەوە لە ناحیەکانی سەر بە کەرکوک بکرێنەوە ،
ئەمڕۆ چوارشەممە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێی دەروێنە و گەرما، سێ بنکەی ئاگرکوژینەوە لە سێ ناحیەی کەرکوک کرایەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سێ بنکەی دیکەش بە فەرمی بکرێنەوە.

قەیس عەبدولڕەزاق وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کەرکوک بە 964ـی وت، لەسەر رێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی ئاگرکوژێنەوەی عێراق، بۆ وەرزی نوێی دەروێنە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو وەرزە، شەش بنکەی ئاگر کوژێنەوە لە ناحیەکانی کەرکوک دەکرێنەوە، ئەمڕۆ سێ بنکە بە فەرمی لە هەریەک لە ناحیەکانی یایچی و تازە و لەیلان کرانەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سێ بنکەی دیکەی ئاگرکوژێنەوە لە ناحیەکانی شوان و ریاز و عەباسی بکرێنەوە.

ساڵانە لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری کەرکوک دروێنە دەکرێت و گەرمای ناوچەکەش بەتینە، بۆیە ئاگرکەوتنەوەش زۆر روودەدەن و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەم وەرزە دەیانەوێ ئامادەکاری بۆ بکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هەزاران جوتیاری کوردی کەرکوک بێبەشن لە هاوکارییەکانی ...

هەزاران جوتیاری کوردی کەرکوک بێبەشن لە هاوکارییەکانی حکومەت