بە یەک گێم سێ گۆڵ دوو ئەسیست

هاتریکانۆ یان رۆناڵدۆ؟

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەى لە 39 ساڵى تەمەنیدایە، بەڵام رۆناڵدۆ گوێ بەم ژمارەیە نادات و بەردەوامە لە هەژاندنى تۆڕى گۆڵەکان و لە یارییەکەى ئەمشەویشدا بە یەک گێم هاتریکى تۆمارکرد و دوو ئەسیستى بۆ هاوڕێکانى کرد.

لە ئێستادا یارى نێوان یانەى نەسر و یانەى ئەبها لە خولى رۆشەنى سعودى بەڕێوە دەچێت و یاریزانەکان چوونەتە پشوى نێوان گێمەکان و گێمى یەکەم بە پێنج گۆڵى بێ وەڵام لە بەرژەوەندى نەسڕ تەواو بووە.

کریس لە یارى رابردوودا هاتریکى تۆمارکردبوو، ئەمشەویش بە گێمێک هاتریکى تۆمارکرد  و دوو گۆڵى بۆ هاوڕێکانیشى دروستکرد. بەڵام گێمى دووەم پشوى پێدرا.

ئێستا کە هەفتەى 25ـى خولى رەوشەنە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 29 گۆڵ و بە تەنیا پێشەنگى ریزبەندى گۆڵکارانى گرتووە، جگە لە پێشەنگى گۆڵکاران، دۆن پێشەنگى گۆڵدروستکارانیشى گرتووە.

رۆناڵدۆ: یارییەکەی ئەمشەو یاری ژیان و مردنە

رۆناڵدۆ: یارییەکەی ئەمشەو یاری ژیان و مردنە