عەربەت

لە کەمپی ئاشتی 120 خێزانى ئاوارە گەڕانەوە زێدى خۆیان

964+

دیلان محەمەد جەزا

پرۆسەی ناردنەوەی ئاوارەکانی کەمپی ئاشتی لە ناحیەی عەربەت دەستی پێکردوە، دوێنێ 98 خێزانی پارێزگای سەڵاحەدین و ئەمڕۆش 22 خێزانى دیکە، گەڕێنراونەتەوە سەر ماڵ و حاڵى خۆیان.

عامر عادل، لێپرسراوی کەمپی ئاشتی بە 964ـى وت، بڕیار بو دوێنێ 120 خێزانی ئاوارە بگەڕێنەوە بۆ پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام لەبەر نەبونی ئۆتۆمبێل تەنیا 98 خێزانیان گەڕاونەتەوە.

باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ سەرجەم 120 خێزانەکە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی کۆچ و کۆچبەران.

لە کەمپی ئاشتیدا هەزار و 875 خێزان هەیە، بەش بەش ئەستۆ پاکی دەکەن و ناوەکانیان دەنێردرێت بۆ کۆچ و کۆچبەران و دواتر دەگەڕێنرێنەوە.

بەپێى بڕیارێکى حکومەتى عێراق، دەبێت تا کۆتایى 2024، کەمپى ئاشتى دابخرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئایا دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر داخستنی کەمپی ئاوارەک...

ئایا دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر داخستنی کەمپی ئاوارەکان دەدات؟