دیمه‌نێكی ئه‌مڕۆ ناو بازاڕى گژوگیاى به‌هاره له سۆران ... وێنه: 964+
سێ پانێڵیش له‌خۆ ده‌گرێت
له سۆران گژوگیاى به‌هاره ده‌كرێته فێستیڤاڵ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له داهاتوویه‌كى نزیكدا فێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به گژوگیاى به‌هاره، له سۆران سازبكرێت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى سۆرانیش ورده‌كارى فێستیڤاڵه‌كه بۆ 964 ئاشكرا ده‌كات.
فێستیڤاڵه‌كه جگە له نمایشكردنى ته‌واوى گژوگیا به‌هارییه‌كان، سێ پانێڵیش له‌سه‌ر سێ بابه‌تى جیاواز له رۆژانى فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌بات.
کامەران حوسێن مامەند، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سۆران به 964ـى وت، ده‌یانه‌وێت فێستیڤاڵه‌كه‌یان له ته‌واوى ئه‌و فێستیڤاڵانه جیاواز بێت، كه ساڵانه بۆ بوارى كشتو‌كاڵى سازده‌كرێن.
وتیشی “له فێستیڤاڵه‌کەدا ته‌نیا مه‌به‌ستمان نییه جۆره‌كانى گژوگیا پیشان بده‌ین، به‌ڵكو له رێگه‌ى پانێڵه‌كانه‌وه زانیاری ورد و گرنگ له باره‌ى گرنگیی گژوگیا و شێوازى پاراستن و به پیشه‌سازیكردنى گژوگیا پێشكه‌شى به‌شداربووان و ئاماده‌بووان بكه‌ین”.
بڕیاره چه‌ند كۆمپانیایه‌كى بوارى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى و چه‌ندین جوتیاری سنووره‌كه له ته‌واوى لقه‌كانى كشتو‌كاڵى سۆران، به‌شداریى فێستیڤاڵه‌كه بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیاری نه‌كرد، كه له چ رۆژێك فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام وتى، تا ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو ده‌كرێن ماوه‌ى 20 رۆژێكی پێویسته.