"خەڵک پارەى پێ نییە"

گژوگیاى بەهارە بازاڕى سەوزە و میوەى رانیەى ئاوەدان کردووەتەوە

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

لەگەڵ چوون بۆ ناو بازاڕى سەوزە و میوەى رانیە، گوێت لێدەبێت فرۆشیاران بە دەنگى بەرز هاوار دەکەن باڕێزە، دۆرە، رێواس، کەنگر، کاردوو، کە ئەمانە ناوى چەند گژوکیایەکى بەهارین، بەڵام وەک فرۆشیاران باسى دەکەن، خەڵک پارەى پێ نییە.

ئێوارانى رەمەزان، بازاڕەکە جمەى دێت، ئامینە حەسەن، فرۆشیارێکی ئەو بازاڕەیە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “سەوزە و گیای بەهارە خواستی زۆری لەسەرە، بەڵام خەڵک پارەى پێ نییە، چونکە دواکەوتنی موچە کاریگەرى لەسەر بازاڕەکە دروستکردووە”.

عوسمان وسو کە فرۆشیارێکى گژوگیاى بەهارەیە و گژوگیاکانى لە قەندیلەوە هێناون، بۆ 964 باسى جۆرەکانى کرد و بە وتەى ئەو، گژوگیاى بەهارە وەک دەرمان وایە، چونکە سروشى گەورە بووە و هیچ پێکهاتەیەکى پلاستیکى و کیمیایى لە بەرهەمهێنانیدا بەکار نەهاتووە.

ئەویش لەگەڵ ئامینە حەسەن هاوڕایە، نەبوونى موچە و دۆخى دارایى هاوڵاتییان، بازاڕەکەى کز کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خەڵکی دۆڵی شاورێ رێگە نادەن بێگانە بچێتە ناوچەکەیانەو...

خەڵکی دۆڵی شاورێ رێگە نادەن بێگانە بچێتە ناوچەکەیانەوە