دژەتیرۆر راگەیاندراوی هەیە
ئەوانەی لە شنگال برینداربوون چەکدار بوون یان هاوڵاتی؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاریی له باره‌ی بۆردمانكردنی ئۆتۆمبێلێك له سنووری شنگال بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن فڕۆكه‌ی توركیا بۆردومانه‌كه‌ی كردووه و دوو چەکداری پەکەکە بریندار بوون، بەرپرسێکی پەکەکەش دەڵێت، ئەوانەی برینداربوون هاوڵاتی بوون و پەیوەندییان بە کاری سیاسییەوە نییە.
له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له قه‌زای شنگال، دژه‌تیرۆری كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له په‌یجی فه‌رمیی خۆیان له فه‌یسبووك بڵاویانكرده‌وه، “به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كاتژمێر 11:35ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له چیای شنگال له نزیك خێوه‌تگه‌ی سه‌رده‌شت به‌ئامانج گرت، به‌هۆیه‌وه به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی په‌كه‌كه كوژرا و و دوو چه‌كداری تریش به سه‌ختی بریندار بوون”.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ڤاڵ خودێدە ئەلیاس سەرۆکی ئەنجومەنی خۆسەری سنونێ بە 964ی راگەیاندووه، فڕۆکەی تورکیا سێ‌جار ئۆتۆمبێلێكیان بۆردومان کردووە، جاری یەکەم و دووه‌م بۆردومانەکە بە دەوروبەری ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە و سێیەمجار بەرکەوتووە و دوو هاوڵاتی خەڵکی شنگال بریندار بوون.
بە وتەی هەڤال خودێدە، ئەو هاوڵاتییانەی برینداربوون، بەهیچ جۆرێک پەیوەندییان بە کاری سیاسی نییە و خەڵکی ئاسایین.