لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌ر گه‌نمه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت
كشتو‌كاڵى دهۆك باشترین جۆرى گه‌نم بۆ بنه‌تۆو ده‌ستنیشان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆك له رێگه‌ى دوو تیمى تایبه‌ته‌وه ئه‌و زه‌ویانه به‌سه‌رده‌كاته‌وه كه ئه‌مساڵ گه‌نمى جۆراوجۆریان لێ چاندراوه و ده‌یانه‌وێت له‌و گه‌نمانه بنه‌تۆوى باش بۆ ساڵى داهاتوو ده‌ستنیشان بكه‌ن.
تیمەکان له سنوورى سه‌نته‌رى دهۆک قه‌زاكانى سێمێل، شێخان، بەردەڕەش و ئاکرێ زه‌وییه چێنرداوه‌كانیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و نموونه‌ى ئه‌و گه‌نمه چێندراوه‌یان هێناوه.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى وت، ساڵانه چه‌ندین جۆرى گه‌نم به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كه‌ن بۆ چاندن و ده‌یانه‌وێت له‌و جۆره چێندراوانه باشترینه‌كه‌یان وه‌ك بنه‌تۆو ده‌ستنیشان بكه‌ن.
وتیشی، “دوو تیمه‌كه‌مان پسپۆڕى بوارى ده‌ستنیشانكردنى بنه‌تۆوه‌كانن و هەڵسەنگاندن بۆ به‌رهه‌مى گه‌نم ده‌كه‌ن دواى لێكۆڵینه‌وه‌یان ئینجا ده‌ستنیشان ده‌كرێت”.
ده‌یانه‌وێت ئه‌و گه‌نمه‌ى وه‌ك بنه‌تۆو بۆ ساڵى داهاتوو به‌كارى ده‌هێننه‌وه له هه‌موو رووه‌كانه‌وه كێشه و كه‌موكوڕى نه‌بێت و له رووى به‌رهه‌میشه‌وه باش بێت.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى داوه، ئه‌مساڵ 867 هه‌زار دۆنم زه‌وى له‌سنوورى پارێزگاكه به گه‌نم چێندراوه.