راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی وێنە: بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە
زانیاری پێویست بۆ خێزانه‌كان
چۆن کارتی نیشتیمانی بۆ منداڵی تازه له‌دایك بوو ده‌رده‌هێندرێت؟
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانیاری نوێ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى بۆ منداڵى تازه له‌دایكبوو بۆ خێزانه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌ش كارئاسانیان بۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان ببنه خاوه‌نى ئه‌م كارته.
فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتیمانى سلیمانى، سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی، ئه‌م زانیاریانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و منداڵانه‌ی تازه له دایك ده‌بن پێویستە دوای سێ مانگ له‌گه‌ڵ (بیان ولاده) فۆڕمی كارتی نیشتیمانیان بۆ پڕ بكرێته‌وه.
بۆ مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانی، ئەگەر باوک و دایک کارتیان ھەبێت پێویستە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کارتی زانیاریان پێبێت، ئەگەر كارتی نیشتیمانیشیان نەبوو پێویستە بەڵگەنامه‌كانی وه‌ك رەگهزنامهی عێراقی دایك و باوك، پێناسی باری شارستانیان و كارتی زانیاری سه‌رۆك خێزان.
ده‌شڵێت پێویسته هه‌موو ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه ئه‌سڵی بن و كۆپیكراو نه‌بن.