بزانە لە کوێ دادەنرێت

سەیدسادق دەبێتە خاوەنى تەلەفریک

964+

بڕوا مجید – شارەزوور

شارەوانى سەیدسادق دەیەوێت پارکى گشتى قەزاکە نۆژەن بکاتەوە، تەلەفریک و بەشى ئەسپسواریشى بۆ دەکەنەوە.

ماوەى 11 ساڵە پارکی گشتی قەزای سەیدسادق لەسەر رووبەری 21 دۆنم زەوی دروستکراوە و دراوە بەکەرتی تایبەت، بەڵام  بەهۆی وازهێنانی کۆمپانیاکە، پارەکەکە بوەتە وێرانە و هیچ خزمەت گوزارییەکی ئاو کارەبا وسەوزای تێدا نەماوە.

شارەوانى قەزاکە دەیەوێت پارکەکە نۆژەن بکاتەوە، لەقۆناغى یەکەمدا 4 هەزار و 500 نەمامى جۆراوجۆریان لە پارکەکەدا چاندووە، بە وتەى حەمزە محەمەد، سەرۆکى شارەوانى قەزاکە، وابڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا لە رێگەی موزایەدەوە بدرێت بەکۆمپانیایەک و بۆماوەی چوارساڵ بەکرێ تێیدا کاربکات.

سەرۆکى شارەوانى سەیدسادق بۆ 964 وتیشى،”ئێستا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی پارکەکەین و بەشێوازێکی  جوان و مۆدێرن نۆژەنی دەکەینەوە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەکەدا ئەگەر کۆمپانیاکە بۆیان بکرێت لە دەمانەوێت مەیدانی ئەسپسواری و تەلەفریک بۆ پارکەکە دابین بکەین .

شارەوانى سەیدسادق لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئێرانى قسەیان کردووە و دەیانەوێت لە رێگەى ئەو کۆمپانیایەوە تەلەفریکێک لە ناو پارکەکە دابنێن و بۆسەر شاخى سەیدسادق بەرزى بکەنەوە کە درێژییەکەى 2 کیلۆمەترە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پاركی گشتیی سەیدسادق وێران بووە و شارەوانیش دەڵێت نۆژە...

پاركی گشتیی سەیدسادق وێران بووە و شارەوانیش دەڵێت نۆژەنی دەکەنەوە