بچن خوێن ببەخشن

بانکی خوێنی سلێمانی شەوانی رەمەزان کراوەیە

964+

رێژوان مامە – سلێمانی

بانکى خوێنى سلێمانى لە رەمەزاندا شەوانە لە کاتژمێر 7:00ـى ئێوارە تا 10ـى شەو کراوەیە و خوێن لە خوێن بەخشان وەردەگرێت.

رێبوار محەمەد، یاریدەدەری پزیشکی لە بانکی خوێن دەڵێت، خەڵک لە رۆژدا بەهۆی بەڕۆژوو بونەوە کەمتر دەتوانێت خوێن ببەخشن، ئێمەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بڕیارماندا شەوان بانکەکە بەڕووى خوێنبەخشاندا بکەینەوە.

لە رەمەزاندا، بانکى خوێنى سلێمانى ناتوانێت پێداویستى نەخۆشخانەکان لە خوێن پڕبکاتەوە، بۆیە بانکەکە داوا لە کەسووکارى نەخۆشان دەکات خۆیان خەڵک لەگەڵ خۆیان بهێنن تا خوێن ببەخشن.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

خوێنبەخشین لە سلێمانی زیادیکردووە

خوێنبەخشین لە سلێمانی زیادیکردووە