خولی ئەستێرەکانە
ئه‌مشه‌و هه‌ولێر یاریی هه‌یه و چاوی له بردنه‌وه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، ئه‌مشه‌و یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه له گه‌ڕی 20 و ده‌ستپێكی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌یه و كاتژمێر 9:30ی ئه‌مشه‌و له شاری نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی هه‌ولێر له دوێنێوه له نه‌جه‌فن و مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ یارییه‌كه ته‌واو كردووه.
به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه له كاتێكدایه، یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی 14یه و 22 خاڵی هه‌یه، یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تیش له بارودۆخێكی خراپدایه و له دواپله‌ی ریزبه‌ندییه و ته‌نیا 9 خاڵی هه‌یه.
هاوكات ئه‌مشه‌و سێ یاریی دیكه‌ش له خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه به‌م جۆره‌یه:
نه‌فتی به‌سڕه – مینا 9:30
نه‌فت – كاره‌با 9:30
شوڕته – حدوود 9:30