نه‌ورۆز له‌ كه‌ربه‌لایه‌

ئه‌مشه‌و دهۆك سێ خاڵ و داهاتێكی زۆری ده‌وێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ ئێواره‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و دوو یانه‌ی كوردستانیش یاریی به‌هێز و گرنگیان هه‌یه‌.
یاری لووتكه‌ و هه‌ره‌به‌هێز، ئه‌مشه‌و له‌ كاتژمێر 9:30 له‌ دهۆك ده‌بێت، كاتێك یانه‌ی دهۆك میوانداریی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ ده‌كات.
یارییه‌كه‌ له‌ ده‌ستپێكی گه‌ڕی 20 و قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌یه‌، هاوكات بڕیاره‌ داهاتی یارییه‌كه‌ش پێشكه‌ش به‌ لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی شاری دهۆك بكرێت، كه‌ زیانی زۆری به‌ هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ گه‌یاند و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌، یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌ به‌ 45 خاڵ، یانه‌ی دهۆكیش له‌ پله‌ی شه‌شه‌مه‌ به‌ 29 خاڵ.

نه‌ورۆز به‌بێ سێ یاریزان یاریی ده‌كات
هه‌ر له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:30 یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی كه‌ربه‌لا.
یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ یارییه‌كه‌دا له‌ تواناكانی لامین ساماتا، ویلینگتۆن تایرا و عه‌مار عه‌بدولحوسێن بێبه‌ش ده‌بێت، كه‌ پێكانیان هه‌یه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیپه‌كه‌ خۆی ئاماده‌كردووه‌ ئه‌نجامێكی باش تۆمار بكات و دوێنێ ئێواره‌ش له‌ یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا دوایه‌كه‌ی مه‌شقییات ئه‌نجام دا.
نه‌ورۆز ئێستا له‌ پله‌ی هه‌شته‌مه‌ به‌ 27 خاڵ، یانه‌ی كه‌ربه‌لاش له‌ پله‌ی 15یه‌ و 19 خاڵی هه‌یه‌.
هاوكات ئه‌مشه‌و دوو یاریی دیكه‌ش له‌ هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چن، زه‌وڕا له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف، هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ی به‌غدا و نه‌فتی میسانیش رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

ناوبژیوانی ده‌ره‌وه‌ خولی ئەستێرەکانی عێراق به‌ڕێو...

ناوبژیوانی ده‌ره‌وه‌ خولی ئەستێرەکانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن