لە سنووری راپەڕین

سێ راوچی بە ماسییەوە دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی رانیە سەرەڕای قەدەغەی راوەماسی سێ راوچی ماسی دەستگر کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە سنووری سەرسیان لە چالاکییەکدا توانراوە سێ راوچی بە کەرەستەی راوەکانیانەوە دەستگیر بکرێن.

دەشڵێت، پێنج ماسی، یەک تۆڕ و شەش قولاب دەستی بەسەرداگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ راوچییەکان کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراون، ماسییەکانیش بە شێوەی موزایەدە فرۆشراون.

هەر دوێنێ بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد، توانیویانە لەو سنوورەدا 11 راوچی دیکەی ماسی دەستگیر بکەن.

لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمەوە بڕیاردراوە بەبۆنەی گەرادانانی ماسییەوە لە 5.3.2024 تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران قەدەغەی راوەماسی دەبێت.

لە سنورى راپەڕین 15 راوچى ماسى دەستگیرکراون

لە سنورى راپەڕین 15 راوچى ماسى دەستگیرکراون