جلوبەرگى کوردیان پێشکەش کرد

یانەى دهۆک کڵاوی کوردیان خستە سەرى ئەیمەن حوسین

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڵوێستى یاریزانەکە کە هاوخەمى بۆ زیانلێکەوتوانى لافاوەکەى دهۆک دەربڕیبوو، کارگێرى یانەى دهۆک بە جلوبەرگى کوردى خەڵاتى ئەیمەن حوسێنیان کرد.

ئەیمەن حوسێن، یەکەم یاریزانى عێراقى بوو کە هاوخەمى بۆ زیانلێکەوتووانى پارێزگاى دهۆک دەربڕیبوو.

شڤان محەمەد، بەرپرسى راگەیاندنى یانەى دهۆک بە 964ـى وت،”لەلایەن کارگێرى یانەکەمانەوە وەک رێزلێنانێک لە یاریزان ئەیمەن حوسێن و یاریزانى یانەى قوەى جەوییە و هەڵبژاردەى عێراق، جلوبەرگى کوردیمان پێشەکەش کرد”.

لەپاڵ پێشکەشکردنى جلوبەرگى کوردى، هەندێ خەلاتى دیکەش پێشکەش بە ئەیمەن کرا.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، یانەى دهۆک لە یاریگاى خۆدا میواندارى یانەى قوەى جەوییە بکات و یارییەکەش کاتژمێر 9:30 خولەک بەڕێوە دەچیت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەیمەن داوای لێبوردن دەکات و ئێمباپێش خۆی یەکلادەکاتە...

ئەیمەن داوای لێبوردن دەکات و ئێمباپێش خۆی یەکلادەکاتەوە