ئەو کوڕە لێناکەوێت
کریس دیسان هاتریکى کرد
964+
وریا فەتاح
یانەى نەسر بردنەوەیەکى گەورەى تۆمارکرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەى تائى بردەوە و رۆناڵدۆش وەک هەمیشە سەرکردایەتى یانەکەى کرد و سێ گۆڵى تۆمارکرد.
لە یارییەکانى هەفتەى 25ـى خولى رەوشەنى سعودیە، یانەى نەسر بردنەوەیەکى گەورەى بەدەستهێناوە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەى تائى بردەوە.
لە یارییەکەدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانى هاتریک بنوسێتەوە و سەرکردایەتى زەردپۆشەکان بکات بۆ بردنەوەى یارییەکە.
رۆناڵدۆ هەرسێ گۆڵەکەى لە گێمى دووەم تۆمارکرد و لە خولەکەکانى 65 و 67 و 87، سێجار تۆڕى گۆڵى تائى هەژاند.
بەم ئەنجامە رۆناڵدۆ کۆى گۆڵەکانى بۆ 26 گۆڵ بەرز کردەوە و بە جیاوازى چوار گۆڵ لە پێش میترۆڤیچى، پلەى یەکەمى گرتووە.
لەم وەرزەدا، یانەى نەسر 59 خاڵى کۆکردووەتەوە و لە پلەى دووەمدایە، هیلالیش بە 71 خاڵ و بە تەنیا پلەى یەکەمى گرتووە.