ئامادەکاری کراوە

لەشەوانی قەدر دەربەندیخان بێ کارەبا نابێت و رێکاری دیکەش گیراوەتەبەر

964+

توانا نەقی

ئیدارەی قەزای دەربەندیخان بۆ شەوانی قەدر چەند رێکارێکی گرتووەتەبەر و لە ناویشیاندا بڕیاریان داوە هەرکارتێک کارەبای نیشتیمانی نەبوو تا کاتی بانگی بەیانی مۆلیدەکان ئیش پێبکەن.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، لە دوای کاتژمێر 12:00ـەی نیوەڕۆوە بۆ بانگی بەیانی کارەبا دەبێت بە هاوکاری مۆلیدە ئەهلییەکان و لە رووی ئەمنیشەوە بۆ شەوانی قەدر رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر.

964 دەزانێت پێشتر بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە دەربەندیخان هەشت کاتژمێر بووە، بەڵام ئێستا بووە بە 10 کاتژمێر.

سەبارەت بە رێکارەکانی دیکە قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، هەموو ئەو مزگەوتانەی شەوانی قەدریان تیادا بەرز رادەگیرێت مەفرەزەی پۆلیسیان بۆ دابین کردووە و لە بەردەمیاندا جیگیر کراون بۆ پاراستنی لایەنی ئەمنی.

دەشڵێت، هەر لەلایەن پۆلیسی دەربەندیخانەوە مەفرەزەی گەڕۆک دانراوە بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی لە شەوانی قەدردا بە کۆمەڵ دەردەچن و دەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان.

دەربەندیخان کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

دەربەندیخان کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە