لەگەڵ زانکۆکان

دەستەی گەشتوگوزار هەوڵی بە ئەکادیمیکردنی کەرتەکە دەدات

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لەگەڵ زانکۆکانی هەرێم لە هەوڵی بەئەکادیمیکردنی کەرتی گەشتیاریدایە، وتەبێژی دەستەکە دەڵێت، هەماهەنگیی بەهێزیان لەگەڵ زانکۆکان هەیە.

دەستەکە لە رێگەی توێژینەوە لە کەرتی گەشتیاریی هەرێم لە رێگەی زانکۆکانەوە دەیەوێت زانستیانە پلان بۆ کەرتی گەشتیاری دابنێت.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، بەردەوام لەگەڵ زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوە لەسەرخەتن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی جۆراوجۆر لەسەر کەرتی گەشتیاری.

وتیشی، “ستراتیژی دەستەی گەشتوگوزار بە زانستیکردنی کەرتەکەیە، ئەوەش بە پشبەستن بە زانکۆکان و توێژەرەکان دەکرێت”.

لە هەرێمی کوردستان پەرە بە 15 جۆری گەشتیاری دەدرێت و کار بۆ راکێشانی گەشتیار دەکرێت بۆیان.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم پلانێکی هەشت ساڵەی هەیە و کار بۆ بەرەوپێشبردنی سەرجەم جۆرەکانی گەشتیاری دەکرێت و بەپێی قسەی وتەبێژەکەی، “هەموو ئەو کارانە بۆ پیشاندانی هەرێمی کوردستانە وەک رووگەیەکی گەشتیاری”.

دەستەی گەشتوگوزار لەبارەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانیان...

دەستەی گەشتوگوزار لەبارەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانیانی بەدواداچوون دەکات