بازرگانێك هۆشداریی ده‌دات:
“به گرانبوونی به‌نزین هه‌موو شتێك له عێراق گران ده‌بێت”
964+ عه‌ره‌بی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بازرگان و شرۆڤەکارێكی سیاسی له عێراق هۆشداریدا لە دەرئەنجامەکانی بڕیارەکەی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کرێی گواستنەوە کە لە کەرتە بازرگانییە جیاوازەکاندا و رەنگدانەوەی دەبێت، هەروەها کورتهێنان لە بودجەی تاکەکەسی کە دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و هه‌موو شتێك گران ده‌بێت.
ره‌مه‌زان بەدران بازرگان و شڕۆڤه‌كاری سیاسی لە لێدوانه‌كانیدا بۆ تۆڕی 964 ده‌ڵێت، نرخی بەنزین لە عێراق هه‌ر خۆی بەرزە، بەو پێیەی نرخی بەنزینی ئاسایی بۆ هەر لیترێک 450 دینارە، کە هەمان نرخە لە ئەمریکا ئەگەر ئەو باجانەی لەوێ سەپێنراو حیسابی نه‌كه‌ین.
وتیشی، نرخی بەنزین پێویستی بە پشتیوانی هەیە، بڕیاری حکومەتیش بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی باشتر، چونکە کۆنترۆڵی تێچووی بەرهەمهێنان و هاوردەکردن و دابەشکردنی ناکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هەڵگرتنی یارمەتییەکان لەسەر بەنزینی موحه‌سسه‌ن و سوپەر بە مەبەستی هەڵگرتنی بارگرانی تێچوون لە بودجەدا هەنگاوێکە کە دەرئەنجامەکانی لە ئەستۆی تاک دەبێت.
ئه‌و ده‌ڵێت، زۆر وڵات هەن، کە تا ئێستاش پشتیوانی نەوت و گاز دەکەن، بۆ نموونە ئێران، چونکە ئەمە هانی کەرتی تایبەت دەدات بۆ بەرهەمهێنانی بە تێچووی کەمتر بۆ هەموو سێکتەرەکان، بەڵگەش ئەوەیە کە هەموو بەرهەمە ئێرانییەکان هەرزانن و لە زۆرێک لە وڵاتان دەستیان کردووە بە دۆزینەوەی بازاڕ.
بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین و زیادکردنی باج و سەپاندنی هەندێک بابەتی دارایی تەنها لێکەوتەی ترسناک بۆ تاکەکەس دەبێت.
ئەو بڕیارە کورتهێنان لە بودجەی تاکەکەسدا دروست دەکات و ئەو بابەتە دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی هەژاری لە عێراق، بەو پێیەی کاریگەری لەسەر کەرتی نەوت کاریگەری زۆری لەسەر کەرتی گواستنەوە دەبێت و دواتر کاریگەرییەکانی بۆ بوارە بازرگانییە جیاوازەکان بڵاودەبێتەوە.
هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا نرخی به‌نزینی جۆره‌كانی موحه‌سسه‌ن و سوپه‌ر گران بكات، ئه‌م بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه.
ئێستا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران واژۆ كۆده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت بانگهێشتی په‌رله‌مان بكه‌ن و داوای روونكردنه‌وه‌یان لێبكه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌سڕه و شوێنی دیكه، خۆپێشاندان وناڕه‌زایی دژی بڕیاره‌كانی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، به گشتی بڕیاره‌كه له عێراق بووه‌ته جێگه‌ی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان.