ئه‌مڕۆ به چه‌نده؟
نرخی نه‌وت هه‌ر به به‌رزی ماوه‌ته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌رچه‌نده له بازاڕه‌كانی جیهاندا پشووه، به‌ڵام نرخی نه‌وت هه‌ر به به‌رزی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 87 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و به رێژه‌ی 1.82% به‌رزبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس به 83.17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مریكا ررێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له وڵاته‌كه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخه‌كه‌ی به‌رز بێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌مریكا یه‌كێك له به‌كاربه‌رانی گه‌وره‌ی نه‌وت له جیهاندا.
هاوكات بارودۆخی ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی سه‌ر كه‌شتییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و سووته‌مه‌نی له ده‌ریای سوور، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه، نرخی نه‌وت هه‌ر به به‌رزیی بمێنێته‌وه، كه چوار مانگه له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدایه.