دیمەنى مینێک لە ناحیەى دینارتە..وینە.دەزگای مینی هەرێم
لە ناحیەی دیانا
مینێکی مەترسیدار لەناوبرا
964+
توانا نەقی
لە گوندێکی ناحیەی دیانا مێنێکی مەترسیدار بینراوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە و دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار توانراوە ،ینەکە لەناو ببرێت.
ئەمڕۆ هەینی دەزگای گشتی کاروباری مین بڵاویکردەوە، لەلایەن هاوڵاتیانی گوندی بادلیان لە ناحیەی دیانا و لەسنووری گەروی عومەر ئاغا ئاگادارکراونەتەوە لە دۆزینەوەی مینێکی مەترسیدار.
دەشڵیت هاوڵاتییەکان بەمەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان و کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان سەردانی ئەو ناوچەیان کردووە.
تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و توانیویانە مینێکی دژەکەسی ساچمەدار لە جۆری V69ـی مەترسیدار لەناوبەرن.
دەزگاکە دەڵێت، داوا لەهاوڵاتیان دەکەن لەکاتی بینی مین یان پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی بە هیچ شێوەیەک دەستکاری نەکەن و راستەوخۆ پەیوەندی بەژمارە 182ـی دەزگامین بکەن.