پێیان زانرا

باندێک ماددەی هۆشبەریان لە ناو توێکڵی گوێزدا شاردووەتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق باندێکی دەستگیرکرد کە ماددەی هۆشبەریان لە توێکڵی گوێزدا شاردووەتەوە، ژمارەی باندەکە 11 کەس بوون.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەوەی وتووە، باندێکی قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، کە ماددەیان لە ناو توێكڵی گوێزدا شاردووەتەوە، دەزگاکە لە راگەیەندراوەکەدا رووداوەکەی بە “نامۆترین جۆری قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر” ناوبردووە.

ئەمڕۆ هەینی 29.3.2024 دەزگاکە دەشڵێت، باندەکە ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ لە ناو توێکڵی گوێزدا شاردبووەوە، کە لە 11 کەس پێکهاتوون و لە پارێزگاکانی بەسڕە، بەغدا، دیوانیە و کوت چالاکییان هەبووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرەتا یەکێک لە ئەندامانی باندەکەیان دەستگیرکردووە، کە گوێزەرەوەی سەرەکیی ماددە هۆشبەرەکان بووە لە نێوان پارێزگاکاندا، دواتر تەواوی تۆمەتبارانیان دەستگیرکردووە.

لەنێوان کەرکوک و سلێمانی بازرگانیان بە مادەی هۆشبەر کر...

لەنێوان کەرکوک و سلێمانی بازرگانیان بە مادەی هۆشبەر کردووە

+964صورة من منصة (شبكة):