بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت

پاسپۆرتی هەڵەبجە کاتی بۆ دانیشتووانی سەیدسادق و شارەزوور دیاریی کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

‎پاسپۆرتی هەڵەبجە دەڵێت، دانیشتووانی قەزای سەیدسادق و شارەزوور دەتوانن پاش نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی، رۆژانە لە کاتژمێر 10:00 بۆ 11:00ی پێشنیوەڕۆ مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوە ئەنجامبدەن.

ئەو دوو قەزایە، لە رووی ئیداری سەر بە پارێزگای سلێمانین، ئەگەرچی هەوڵ هەیە لە هەیکەلیەتی نوێی پارێزگای هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق بخرێتە سەر ئیدارەی پارێزگاکە، ئەو بڕیارەی پاسپۆرتی هەڵەبجەش، لە پاش نیگەرانی و داواکاری ژمارەیەک لە دانیشووانی قەزای سەیدسادق دێت، کە رایانگەیاند، مامەڵە بۆ دانیشتووانی ئەو قەزایە ناکرێ.

رۆژی 24.3.2024، سوهەیب محەمەد هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزای سەیدسادق دەستی بە کەمپەینێک کرد و رایگەیاند، لە پاسپۆرتی هەڵەبجە کار بۆ دانیشتووانی قەزای سەیدسادق ناکرێ، لە کاتێکدا زۆرێک لە خەڵکی قەزاکە پێشتر، لە هەمان بەڕێوەبەرایەتی مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرتیان ئەنجامداوە.

لە نوێترین بڵاوکراوەیدا پاسپۆرتی هەڵەبجە کاتی بۆ دیاریی کردن و دەشڵێت، “سەرەرای ھەبوونی کێشەی میلاکی پێویست لە بەڕێوەبەرایەتیماندا، دانیشتووانی خۆشەویستی ھەردوو قەزای ناوبراو ئاگادار دەکەینەوە ھەر ھاوڵاتییەک خوازیارە ببێتە خاوەنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی یان پاسپۆرتەکەی نوێ بکاتەوە، دەتوانێت حجزی ئەلیکترۆنی بکات”.

بە گوێرەی هەمان راگەیەندراوی پاسپۆرتی هەڵەبجە بێت، رۆژانە تەنیا لە کاتژمێرەکانی 10:00 بۆ 11:00ی پێشنیوەڕۆی ھەموو رۆژێک، لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا کار بۆ دانیشتووانی ئەو دوو قەزایە دەکەن.

پارێزەرانی سەیدسادق داواکارییان لە نوێنەرانی کورد هەی...

پارێزەرانی سەیدسادق داواکارییان لە نوێنەرانی کورد هەیە

حکومەت بڕیاریدا بە تەرخانکردنی پارە بۆ ماستەرپلانی هە...

حکومەت بڕیاریدا بە تەرخانکردنی پارە بۆ ماستەرپلانی هەڵەبجە

پاسپۆرتی هەڵەبجەش دەبێتە ئەلیکترۆنی

پاسپۆرتی هەڵەبجەش دەبێتە ئەلیکترۆنی