نیوەی مانگی ره‌مه‌زان رۆیشتووه
تا ئێستا به‌شه خۆراكى ره‌مه‌زان له ته‌واوى هه‌ولێر دابه‌ش نه‌كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تا ئێستا له ته‌واوى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ئه‌و به‌شه خۆراكه دابه‌ش نه‌كراوه كه تایبه‌ته مانگى ره‌مه‌زان وه‌ك دیارییه‌ك بۆ ئه‌م مانگه ده‌درێته هاوڵاتیان، له كاتێكدا نیوه‌ى زیاترى مانگى ره‌مه‌زان رۆیشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى بازرگانى كه‌لوپه‌لى خۆراك، ئه‌و شوێن و بنكانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تا ئێستا به‌شه‌خۆراكى ئه‌م مانگه و دیارییه‌كه‌ی مانگى ره‌مه‌زانیان له خۆراك بۆ چووه.
بنکەکانی 217، 218، 224، 225، 227، 228، 229 و 230 كه ناوچه‌كانى وه‌ك کۆیە، تەقتەق، بالیسان، خەلیفان، سرێشمە، بارزان، سۆران، دیانا، مێرگەسۆر، سیدەکان، رواندز، وەرتێ، چۆمان و حاجی ئۆمەران ده‌گرێته‌وه ئه‌م بنكانه ته‌واوى بەشە خۆراکی مانگانە و دیاری مانگی رەمەزانیان بۆ چووە.
ئەو بنکە و شوێنانەى كه ته‌نیا بەشە خۆراکی مانگانەیان بۆ چووه و دیاری مانگى ره‌مه‌زانیان بۆ نه‌چووه بریتیین له بنكه‌كانى 201،202، 209، 210،211، 222 و 223 كه بنکه‌كانى ناو سه‌نته‌رى شار له‌خۆ ده‌گرێت و بریتیتن له گەڕەکەکانی شۆرش، زانایان، کوێستان، شەقامی سورچیان، دووسایدی بەحرکە، برایەتی، راپەرین، سه‌فین، هەولێری نوێ، خانزاد، منارە، سایلۆ، زانیاری، تەیراوە، تەعجیل، عەرەبان، خانەقا، ناوبازار، شێخه‌ڵا، قەزای شەقڵاوە، هیران، هەریر و باتاس .
به‌شێك له بنكه‌كانى ناوشاریش به ته‌واوه‌تى به‌شه خۆراكه‌كه‌یان بۆ نه‌چووه و تا ئێستا مادده‌كانى زیت و دۆشاوی تەماتەیان ماوە.
چوار بنكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى شاریش ته‌نیا برنجیان بۆ چووه، كه بریتین له بنه‌كانى 212،213،214،220 و 221.