964 دەقی نامەکە بڵاودەکاتەوە

هەشت سیناتۆرو کۆنگرێسمانی ئەمریکی بۆ بایدن: لەگەڵ سودانی دامەنیشە تا پارەی کوردستان دەدات

964+

ژووری هەواڵ

هەشت سیناتۆرو کۆنگرێسمانی ئەمریکی کەمێک پێش ئێستا نامەیەکیان بۆ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا نوسیوەو پێی دەڵێن: دەبێ دەستبەجێ کەمکردنەوەی نفوزی ئێرانی و پاڵپشتی هاوبەشە کوردەکانمان بکەیتە پێشمەرج بۆ هەر سەردانێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
نامەکە ئەمڕۆ 28ی مانگ نوسراوەو ئیمزای سیناتۆر و کۆنگرێسمانەکانی لەسەرە (ئێستا لە ئەمریکا 28ی مانگە)، تیایدا نوسیویانە: دەبێ وابکەیت دەسبەجێ عێراق بەشە پارەی کوردستان بدات و وابکات ئەو نەوتە گلدراوە بفرۆشرێت کە لەبەندەری جەیهانە.
کۆپییەکی نامەکە دەست 964 کەوتووە کە واژۆ چوار سیناتۆرو چوار کۆنگرێسمانی پێوەیە.

ئەمە پوختەی نامەکەیە بە زمانی کوردی:
•⁠ ⁠حکومەتی عێراقی هێشتا نزیکترین دۆستی ئێرانە، ساڵانە سێ ملیار دۆلار دەداتە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
•⁠ ⁠ئەو میلیشیایانە زیاتر لە 180 جار هێرشیان کردووەتە سەر ئەمریکییەکان و سەر کوردستان.
•⁠ ⁠چاوپۆشی دەکەیت لەوەی عێراق کارەباو گازی سروشتی لە ئێران دەکڕێت و دۆلاری دەداتێ.
•⁠ ⁠پێشوازی لەسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن، بەڵام ئامادە نەبوون لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دابنیشن ، لەکاتێکدا ئەو هاوبەشێکی گرنگەو میوانداری زۆرترین هێزی ئەمریکای کردووە لە ناوچەکە.
•⁠ ⁠حکومەتی عێراق بەهاوبەشی لەگەڵ ئێران دژی هاوپەیمانە کوردەکانمان کاردەکات، پارەی لە خەڵک بڕیوەو بۆری نەوتی تورکیای راگرتووە لەکاتێکدا ئەوە کۆڵەکەی ئابووری کوردستان بوو.
•⁠ ⁠دەبێ دەستبەجێ کەمکردنەوەی نفوزی ئێرانی و پاڵپشتی هاوبەشە کوردەکانمان بکەیتە پێشمەرج بۆ هەر سەردانێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
•⁠ ⁠دەبێ وابکەیت دەسبەجێ عێراق بەشە پارەی کوردستان بدات و وابکات ئەو نەوتە گلدراوە بفرۆشرێت کە لەبەندەری جەیهانە.
• ⁠نابێ بهێڵی لەوە زیاتر دۆلار لەرێی عێراقەوە بگاتە ئێران.

ئیمزاکان
تۆم کۆتن – سیناتۆر
تێد بۆد – سیناتۆر
بێل هیگەرتی – سیناتۆر
ریک سکۆت – سیناتۆر
جەیک ئێڵزی – کۆنگرێسمان
فرێنچ هێڵ – کۆنگرێسمان
مایکڵ تێرنەر – کۆنگرێسمان
مایکڵ واڵتز – کۆنگرێسمان